502 هەزار دیناریان لە موچە زیادە وەرگرت و گەڕاندیانەوە بۆ بانک
964+
زەید کۆچەر – ئاکرێ
بنکەیەکی تەندروستی لە ئاکرێ زیاتر لە 500 هەزار دینار موچەی زیادەیان بۆ دێت و پارەکە دەگەڕێننەوە بۆ بانک.
دوێنێ یەکشەممە 14.5.2023، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچەی مانگی نیسانی وەرگرت.
بنکەی تەندروستی گردەسێن، کاتێک موچەی فەرمانبەرانیان لە بانک وەردەگرن و دەگەڕێنەوە بنکەکە و دەستبە دابەشکردنی دەکەن.
دوای دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان، بە قسەی فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی گردەسێن بێت، بڕی 502 هەزار دینار زیادی کردووە.
ئێوارەی دوێنێ، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی گردەسێن پەیوەندی بە بەڕێوەبەری تەندروستی ئاکرێ و بەڕێوەبەری بانکی سیپە کە 502 هەزار دیناریان لە موچەی مانگی نیسانی زیاد وەرگرتووە.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەمڕۆ پارەکە گەڕێندرایەوە بۆ بانکی سیپە.
دەشڵێت: ئەمە یەکەم حاڵەتی لەمجۆرەیە لە سنووری ئاکرێ رووبدات و پارەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ بانک.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق