یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی تەقەکردنەکەی كۆیە گیانی لەدەستدا
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
یەكێكی دیكە لە بریندارەكانی شەڕەكەی ئەمڕۆی كۆیە گیانی لەدەستدا.
زانیارییە سەرەتاییەكان باسیان لەوەكرد كە كەسێك گیانی لەدەستداوە و چوار كەسی دیكە برینداربوون، بەڵام دواتر پشتڕاستكرایەوە كە پێنج كەس برینداربوون.
سەرچاوەیەك لە نێو تەندروستی كۆیە بە تۆڕی964ی وت، یەكێكی دیكە لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئێستا سێ برینداری دیكە لە نەخۆشخانەن و نەشتەرگەریان بۆ دەكرێت، یەكێكی دیكە لە بریندارەكان برینەكەی سەختە.
سەرچاوەكە وتیشی ئێستا هەموو كارێك دەكەن بۆ ئەوەی كاربكەن لەسەر باشكردنی تەندروستی بریندارەكانی دیكە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەك كە لەلایەن پۆلیسەوە داواكراو بوو، لەبەردەم بنكەی پۆلیسی كۆیە تەقەی كرد و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون لە نەخۆشخانەش دوو لە بریندارەكان گیانیان لە دەستدا.