• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
یەکێتی مامۆستایان داوادەکەن بە زووترین کات کۆنگرە ببەستن

لۆگۆی یەکێتی مامۆستانی کوردستان

یەکێتی مامۆستایان داوادەکەن بە زووترین کات کۆنگرە ببەستن

964+

ئاودێر عومەر- سلێمانی

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە، بەیاننامەیەکی حەوت خاڵی بڵاودەکاتەوە و داوادەکات حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوەی مووچەی مامۆستایان دەست پێبکاتەوە و چیتر دوانەخرێت و کۆنگرەش ئەنجامبدرێت.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە 964ی راگەیاند، یەکێتی ماموستایان بەبۆنەی ساڵیادی دەمەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی قوتابخانە و باخچە و زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات.

ھەروەھا سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داواکاریی سەرجەم مامۆستایان ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات داواکارییەکانیش پێکهاتووە لەمانە:

1-  ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەجدی کاربکەن بۆ کۆتایی ھێنان بە ھەموو کێشە و ململانێی نا پێویست لەبەرئەوەی رستەیەک ھەیە دەبێت وەکو خۆی لەبەرچاو بگیرێت کە بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەروو ھەموو شتێکەوەیە.

2-  حکومەتی ھەرێم ھەوڵەکانی زیاتر بکات پەروەردە و خوێندنی باڵا بکاتە پێشەنگی کار و بەرنامەکانی، ھەروەھا بودجەی پێویستیشی بۆ بڕەخسێنێت بەکرداریش ئەم درووشمە جیھانییە ( با وەبەرھێنان لەفێرکردنێکی باش و کوالێت بەرزبکرێت) جێبەجێ بکات.

3- پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوەی مووچەی مامۆستایان کە پێدراوێکی یاساییە دەست پێبکاتەوە و چیتر و بەھیچ بیانوویەک دوانەخرێت.

4-  ھەژماری بانکی بۆ مامۆستایان بکرێتەوە و ئەو پاشەکەوت و لێبڕینانەی کراوە تێیدا دابنرێت، دواجاریش کاربکرێت بۆئەوەی سوودی لێ ببینرێت.

5-  یاسای ژمارە(9)ی ساڵی (2014)ی، یەکگرتووی تایبەت بەخانەنشینان جێبەجێ بکرێت، بۆئەوەی تەواوی ئەو بەڕێزانەی کە بەھاری تەمەنی خۆیان بە پەروەردە و فێرکردنەوە بەخشیووە لێیەوە بەھرەمەندبن.

6-  کۆتایی بە کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بھێنرێت، بە دامەزراندنی فەرمی یان گرێبەست، نابێت ھیچ بیانوویەک بدۆزرێتەوە بۆ دواخستی ئەو چارەسەرە زۆر پێویستە.

7- بەزووترین کات ھەڵبژاردن و کۆنگرەی مامۆستایان ئەنجام بدرێت، ھەروەک بڕیاری لێدراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ دواجار ئاگادارى به‌شێک له‌ كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه‌ زه‌وی  وه‌ربگرن

دیمه‌نێكى مۆنمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌.. وێنه‌: PeshrawPhoto

"ئه‌مجاره‌ نه‌یه‌ن خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن"

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ دواجار ئاگادارى به‌شێک له‌ كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه‌ زه‌وی  وه‌ربگرن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادارییه‌كى بۆ به‌شێک له‌ كه‌سوكارى شه‌هیدان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وى وه‌ربگرن، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و نه‌هاتوون”، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش نه‌یه‌ن، خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌و مافه‌ى كه‌ هه‌یانه‌”.

ئاگادارییه‌كه‌ بۆ نزیكه‌ى 180 كه‌سوكارى شه‌هیدانه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانیی هەڵەبجە به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م ئاگادارییه‌یان دواجاره‌ بۆ ئه‌م كه‌سوكارانه‌ چونكه‌ چه‌ند جارێكی دیكه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و نه‌شهاتوون.

وتیشی، “پێده‌چێت هه‌ندێك له‌و كه‌سوكارانه‌ پێشتر له‌ وه‌رگرتنی زەوی سوودمه‌ند بووبن، یاخود به‌شێكیان بیانه‌وێت له‌ شوێنى باش زه‌وى وه‌ربگرن، بۆیه‌ تا ئێستا به‌ده‌م ئاگادارییه‌كه‌ى ئێمه‌وه‌ نه‌هاتوون”.

له‌ گه‌رى ئاماده‌نه‌بوونى كه‌سوكارى شه‌هیدان، پێده‌چێت ئه‌و زه‌وییانه‌ى بۆیان داندراوه‌، بدرێنه‌ توێژى دیكه‌ له‌و پارێزگایه‌، چونكه‌ سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت “ئێمە به‌رپرسیار نابین له‌ فه‌وتانى ئه‌م مافه‌یان، به‌ڵكو خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن”.

به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌ى شاره‌وانى، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سوكاره‌ى شه‌هیدان كه‌ تا ئێستا زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه‌، رۆژى 19.1.2025 كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى له‌ هۆڵى حاجى ئه‌خته‌ر ئاماده‌بن و پێویستیشە ناسنامه‌ی شەهیدان و کارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ى باری شارستانیان پێبێت.

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ 39 زه‌وى روكن و نایابی فرۆشت

شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ 39 زه‌وى روكن و نایابی فرۆشت

شاره‌وانيى هه‌ڵه‌بجه‌ تا سێ ساڵى دیكه‌ خه‌مى به‌خێ...

شاره‌وانيى هه‌ڵه‌بجه‌ تا سێ ساڵى دیكه‌ خه‌مى به‌خێوكردنى باخچه‌كانى نه‌ما

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ پاره‌ى فرۆشتنى زه‌وییه‌كان?...

شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ پاره‌ى فرۆشتنى زه‌وییه‌كانى له‌ گه‌ڕه‌كێك خه‌رج ده‌كاته‌وه‌