سۆراغ .. هیچ حاڵەتێکی “تای خوێنبەربوون” لە هەرێم تۆمارنەکراوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

به‌پێی سۆراغى 964، تائێستا هیچ حاڵەتێکی نه‌خۆشی تای خوێنبەربون لەشاره‌كانى هەرێمى كوردستان تۆمارنەکراوە، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ عێراقدا به‌ده‌یان حاڵه‌ت له‌و نه‌خۆشییه‌ تۆماركراون.

د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەڕی پاراستنی تەندروستی هەولێر بە 964ـى راگه‌یاند “هیچ حاڵەتێکی ئەم نەخۆشییە، لەهەولێر تۆمارنەکراوە”.

سەبارەت بە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، وتى “من ئاگادارم، لەهیچ شارێکی تریش، ئەم نەخۆشییە، بوونى نییه‌”.

رۆژى سشه‌ممه‌ 13.5.2023 وەزارەتی تەندروستیی عێراق له‌زارى سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئەمساڵ 95 تووشبووی تای خوێنبەربوونیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تۆمارکردووە، لەنێویاندا 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و پارێزگای زیقار زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تێدا تۆمارکراوە.

تای خوێنبەربوون ، نەخۆشییەکە لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن، یه‌كێك له‌وانه‌ پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بوو بۆ نه‌خۆشی په‌تاى خوێنبه‌ربوون، كه‌ هه‌ردوو لا به‌مه‌ترسیان زانى.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن