یه‌كه‌م حاڵه‌تى هه‌وكردنى پەردەی مێشكى منداڵ له هه‌ریر تۆمار كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كه‌مین حاڵه‌تى نه‌خۆشی هه‌وكردنى هه‌وكردنى پەردەی مێشكى منداڵ له ناحیه‌ى هه‌ریری سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه تۆمار كرا و ئێستاش ئه‌و حاڵه‌ته له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕینى تایبه‌ت به منداڵانه له هه‌ولێر.
منداڵه تووشبووه‌كه ناوى ساڵح داود، ته‌مه‌ن 12 ساڵ، خه‌ڵكی گوندى باتاسی سه‌ر به ناحیه‌ى هه‌ریره، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه.
له‌زگین سه‌باح مزورى به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتى هه‌ریر بوونى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه ئێستا ئه‌و حاڵه‌ته له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕینى تایبه‌ت به منداڵان له هه‌ولێر خه‌وێندراوه.
له‌زگین، ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه حاڵه‌تى هاوشێوه‌ى تر له سنوورى ناحیه‌ى هه‌ریر تۆمار كرابێت و وتیشی “ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌ته تۆماركراوه”.
دوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و چەند ناوچەیەك، له رۆژى 25.4.2023 وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لە نەخۆشیەكە پێكهێنا.
لیژنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی زانستی لە نەخۆشیەكە دەكەن و دەستنیشانی دەكەن و چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە.