بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک دوورخرایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
عەبد عەلی توعمە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند گۆڕانکاریەکی لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆی ئەنجام دا و لە نێوانیان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکوک دوورخرایەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەرکوک بە تۆڕی 964 ی وت، هەواڵی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری ئێستای گشتیی پەروەردەی کەرکوک راستە، بابەتەکە سیاسییە زیاتر، وەک ئەوەی کارگێڕیی بێت.
وتیشی، دوو کەس بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکراون، یەکێکیان بەڕێوەبەری ئێستای مەشق و راهێنانە، ئەوەی دیکەش بەڕێوەبەری کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە .
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا