گوندی وەردێ بە هەرەوەزی جۆماڵی جۆگەی گوندەکەیان کرد

ئاسۆ وەرتی

وەکو نەریتێکی لە مێژینەی باوباپیرانیان ساڵانە دانیشتوانی گوندی وەردێ هەڵدەستن بە خاوێن کردنەوەی جۆگەی گوندەکەیان.

عبدولغەفار مەحمود، یەکێکە لە دانیشتوانی گوندەکە و بەشدارە لە خاوێنکردنەوەی جۆگەکە باس لەوە دەکات، هەرچی خەڵکی ئەم گوندەیە وەک نەریتێک بەشداری دەکات ، لە هیچ گوندێک بەم فراوانیە پێکەوە کار ناکەن و گوندی ئێمه زۆر زۆر بە هەرەوەزی جۆگەکان پاکدەکەنەوە.

حیکمەت قارد، یەکێکی ترە لە بەشدار بوانی جۆماڵەکە و دەڵێت، ئاوەکە لە بناری چیایی هەڵگوردەوە دێت و سێ بەشی هی گوندی ناوەندەیە، لەباوباپیرانەوە تا دەگەینە جیلی ئەمڕۆ هەموو ساڵێک بە هەرەوزی جۆماڵ دەکەین.