بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا

964+

هونەر فارس – گەرمیان

لەسەر رێگەی کەلار- رزگاری، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و تراکتۆرێکدا روویدا، شوفێرێکیش بۆ ئەوەی سەرنشینانی ماتۆڕەکە نەشێلێت خۆی بە ستونێکی کارەبادا دەکێشێت.

رووداوەکە ئێواری ئەمڕۆ 12.5.2023 روویدا و بە هۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەی و شۆفێری ئەوئۆتۆمبیلەکەش کە ویستویەتی خۆی لە رووداوەکە لابدات بریندارن.

سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، بە 964ی راگەیاند: شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلەی کە ویستویەتی خۆی لە رووداوەکە لابدا، ژنە و بە ئاراستەی ناحیەی رزگاری رۆیشتووە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی ززگاریە، لەگەڵ سەرنشینی ماتۆڕەکە ویستویانە بەئاراستەی قەزای کەلار بڕۆن، بەڵام لە رێگە تووشی رووداودەبن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی