وێنەی رووداوە هاتوچۆكەی ئەمڕۆی رێگەی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە. وێنە سۆشیاڵ میدیا
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە ئاغجەلەر نۆ كەس برینداربوون
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەم ئێوارەیە لە رێگەی نێوان ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و نۆ كەس برینداربوون.
رووداوەكە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە، كێشاویانە بەیەكدا و بەهۆیەوە سەرنشینەكان بەتەواوەتی برینداربوون.
بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریا كەوتنی چەمچەماڵ كراون و دۆخی تەندروستی بەشێكیان زۆر باشە.
رێگەی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە رێگەیەكی یەك سایدە، كۆیە بە چەمچەماڵەوە دەبەستێتەوە و رێگەكە ئەمساڵ نۆژەنكراوەتەوە، لەچەند شوێنێك جادەكە پێچاو پێچە و هەوراز و نیشێوی زۆر لێیە.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد