لاى مەسیحییەکان نەبی یونس و لای موسڵمانەکانیش شێخ حەسەنە
گۆڕێک مسوڵمان و مه‌سیحی سه‌ردانى ده‌كه‌ن
964+
زەید کۆچەر – بەردەڕەش
گۆڕێک لە گوندی حەسەنی سەر بە قەزای بەردەڕەش لە لایەن دوو ئایینەوە جیاوازه‌وه سه‌ردانى ده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له دوو ئایینه‌ش به موڵكی خۆیان ده‌زانن.
له‌لاى مەسیحییەکان به گۆڕی نەبی یونس، ناسراوه و لەلای موسڵمانەکانیش گۆڕی شێخ حەسەنە.
“تومەیە مەسیح”ـی تەمەن 60 ساڵ دانیشتووی گوندی حەسەنی یە و له ئایینى مەسیحیە بۆ 964 وتى، ئەم گۆڕە لە سەردەمی ئه‌وان نییە و بەڵکو پێشتر هەبووە، ده‌شڵێت “ئێمە پێیدەڵێین نەبی یۆنان واتا “یونس پێغەمبەر” باب و باپیرانیشمان هه‌ر وتوویانه ئەم گۆڕە مەزاری یونس پێغەمبەرە”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هەندێک كه‌س هەن پێیدەڵێن گۆڕی “شێخ حەسەن“ و ده‌شڵێن موسلمانه ، بەلام ده‌ڵێت “بە بروای ئێمە، کە ئەو گوندە خۆی گوندی یونس پێغەمبەرە، ئەم گۆڕەش هی ئەوە”.
باس له‌وه‌شده‌كات ماوەیه‌ک پێش ئێستا مامۆستایه‌ک لە شاری موسڵ خێزانەکەی هێناوە بۆ سه‌ر ئه‌و گۆرەکە و ده‌وعاى كردووه، كه چەندین ساڵ بوو منداڵیان نە دەبوو، دوای ساڵێک خوای گەورە منالێکی پێ بەخشی”.
هه‌رچی سالار بەکر، كه مامۆستای ئاینیی ئەو گونده‌یه و مسوڵمانیشه بە 964ـی ووت، ئەم گۆڕە گۆڕی “شێخ حەسەنە” گۆڕێکی پیرۆزە لە لای مسوڵمانان و لەلای مەسیحیەکانیش به‌هه‌مان شێوه، وتیشی “ئەوەی وایکردووە ئەم گۆڕە لەلای مسوڵمانان پیرۆزبێت ئەوەیە کە دەڵین شێوازی ناشتنی بەرەو قیبلەی قودسە، کە قودسیش قیبلەی مسوڵمانانە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە لای مەسیحیەکانیش پیرۆزە ئەوان دەڵێن ئەمە گۆڕی یونس پێغەمبەرە و بێ جیاوازیش هه‌ردوولا سەردانی دەکەن.
گوندی حەسەنی سەر بە ناحیەی رۆڤیایە لە قەزای بەردەڕەش نزیکەی 240 خێزانى لێدەژیت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن