پێنج ساڵه، نه‌وت له ئاكرێ دابه‌ش ناكرێ
+964
هیڤى دیوالى – دهوك
ماوه‌ى پێنج ساڵه قه‌زاى ئاكرێ بێبه‌ش كراوه له دابه‌شكردنى نه‌وت، له‌كاتێكدا وه‌رزی زستانی ئه‌و قه‌زایه له ساردییه‌كی سه‌ختدایه و قائیمقام ده‌ڵێ، هه‌وڵمان داوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه. هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێ، ناچارین به ده‌ببه نه‌وت بكڕین، چونكه به به‌رمیل نرخه‌كه‌ى زۆر گرانه.
شه‌عبان به‌روارى، قایمقامى قه زاى ئاكرێ تایبەت به 964+ـی راگه‌یاند؛ نزیكى پێنج ساڵه دانیشتوانى ئه‌و قه‌زایه نه‌وتى سپی وه‌رنه‌گرتووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى بۆ سنوورى قه‌زای ئاکرێ ده‌ستنیشانكراوه، زۆر کەمە و بەشی ئەوە ناکات لەناوەندی قەزایەکە دابەش بکرێت، ئه‌و ده‌ڵێ “به‌هۆی ئه‌وه‌ى بڕێكى كه‌مى نه‌وتمان بۆ داده‌نرێت ئێمه‌ش ناچارین سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌شی بكه‌ین، پاشان له‌به‌ر كه‌مى ئه‌و بڕه ناتوانرێ له‌ناوه‌ندی ئاكرێ دابه‌ش بكرێ”.
قائیمقامی قەزای ئاكرێ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه هه‌وڵی زۆریانداوه ئه‌مساڵ ناوه‌ندی قه‌زاكه‌ش لە نەوت بێبه‌ش نه‌بن، ده‌ڵێ ” بە فەرمی داوامان کردووەو تا ئێستا وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه”.
ئاکرەییەکان پێنج ساڵە نەوتیان وەرنەگرتووەو دەڵێن؛ شارەکەمان وەک ناوچە شاخاوییەکان سارد
عیماد ئیبراهیمی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵان، کە دانیشتووی قەزای ناوەندی ئاكرێیە به 964+ـی وت “ماوه‌ى پێنج ساڵه نه‌وت به ده‌ببه ده‌كڕین، بەهۆی گرانییەکەیەوە ناتوانین به به‌رمیل بیكڕین، چونکە نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بە ٢٨٠ هه‌زار دیناره”.
عیماد ئیبراهیم کە دوکاندارەو کاسبە، زیاتر وتی “نا دادپه‌روه‌رى له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرێ و نەوتمان بۆ دابین ناکەن، چونكه ناوه‌ندی ئاكرێش له رووی سەرماوسۆڵەوە هیچ جیاوازییه‌كی نیه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و ناوچه شاخاوییه‌كان.
+964 دەزانێت، زستانی رابردوو نزمترین پلەی گەرما لە ئاکرێ گەیشتە ١٣ پلە ژێر سفڕ، لە ئێستاشدا پله‌ى گه‌رمی له قەزایەکە لەنێوان 17 و 18 دایه.
قەزای ئاکرێ، ١٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆک، هەروەها دەکەوێتە نێوان سێ چیا، تا پێش راپه‌ڕینی بەهاری ١٩٩١ـی باشووری کوردستان لە رووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوا بوو، بەڵام ئێستا سەر بە پارێزگای دهۆکە.