به‌له‌م و كه‌شتییه‌كانى به‌سره ده‌كرێنه یادگارى
964+
راژان مه‌جید – به‌سره
لە دوکانێکی خنجیلانەی دەوروبەری شاری بەسرە باوکێک و نەوەکەی خەریکی دروستکردنی ئەنتیکەی بەلەمن.
ئه‌وان به‌له‌مه‌كان له‌دار دروستده‌كه‌ن، كڕیاره‌كانیشیان بۆ یادگارى و جوانكارى ده‌ینبه‌نه‌وه ماڵه‌كانیان.
بە وتەی ئەوان پێشتر لە دروستکردنی بەلەمی گەورەدا ئیشیان کردووە و ئەم پیشەیە هی باوباپیرانیانە، بەڵام ئێستا و پاش نەمانی خواست لەسەر بەلەمەکانی ئەمانیش پیشەکەیان گۆڕیوە بۆ ئەنتیک.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له پێش سه‌رده‌مى سۆمه‌رییه‌كانه‌وه به‌له‌م له به‌سره دروستكراوه و به‌كارهێندراوه، خه‌ڵكی ئه‌هواره‌كانى ئه‌و شاره‌ش، له كۆنه‌وه به‌له‌میان بۆ گواستنه‌وه‌ى جۆره‌كانى خورما به‌كارهێناوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن