لە موسڵ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس گیانیان لە دەست دا

+964
زەید کۆچەر-دهۆک

ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 5:00 لە رێگای سەرەکیی حەمام عەلیل، نزیک گوندی ” قمیتەڕە” لە نزیک موسڵ دوو ئۆتۆمبێل لێکیان دا و بەو هۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەست دا .

عەقید سەعەد خەتابی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانیی موسل بە 964ی وت: ئەمرۆ ئێوارە لە لای راستی شاری موسڵ لە رێگای حەمام عەلیل نزیکی گوندی “ قمیتەڕە” رووداویکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا لە جۆره‌كانی “هیوندای ئەلەنترا تایبەت و و تاکسییه‌ک، کە ئەلەنترایه‌كە سێ کەسی تێدا بوو، دوو برا بوون له‌گه‌ڵ شۆفێر، كه‌ ئامۆزایانه‌، هەرسێکیان گیانیان لە دەست دا” .

وتیشی، ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی پێنج کەسی تێدابوو، شۆفێر و دوو ژن و دوو منداڵ، سەرجەمیان گیانیان لە دەست دا، تەنیا منداڵێک لە ژیان ماوه‌ و ئەویش ئێستا لە نەخۆشخانەیە و رەوشی تەندروستی زۆر خراپە و لەژێر چاودێریی چڕدایه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا