هیچ زیانێكی نەبوو
بارهەڵگرێك لە ئاكرێ گڕی گرت
964+
زەید كۆچەر
کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگر لە بەردەم دەروازەی کەمپی ئاوارەکان لە ئاکرێ گڕی گرت .
ئاگرەكە كۆنترۆڵنەكرا تا ئەو كاتەی تەواوی بارهەڵگرەكە سووتا،هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی گەورە بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.
ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئاگرەکەش لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی کۆنتڕۆڵ کراوە.
خاوەنی بارهەڵگرەكە لە كەمپی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان دەژیت و لە كاتی گەڕانەوەی كاردا تووشی رووداوەكە بووە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە بە هۆی شۆرتی كارەبایی ناو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەوە روویداوە.