تیپەکە مەشقەکانی دەستپێکردەوە
نه‌ورۆز متمانه‌ی به وه‌لی كه‌ریم نوێكرده‌وه
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
دوای بڕیاری مانەوەی وەک راهێنەر، تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز، بە سەرپەرشتی وەلی کەریم دەستی بە مەشقەکانی کردەوە و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش متمانه‌ی به راهێنه‌ره‌كه به‌خشییه‌وه
دوای یاریی نێوان نەورۆز و کەربەلا له خولی نایابی عێراق، كه به شكستی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات، وەلی کەریم راهێنەری نەورۆز وازهێنانی خۆی لە یانەکە راگەیاند، بەڵام سەردانی بەشێک لە هاندەران و دانیشتنی لەگەڵ دەستەی کارگێریی یانه‌كه، راهێنه‌ره‌كه بڕیاری مانەوەی لە پۆستەکەی دا.
جێگر عەبدوڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی 964 وتی، تیپەکەیان لە یارییەکاندا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، بەڵام ناتوانن سوود لەو هەلانە وەربگرن، کە دروستی دەکەن.
وتیشی، “ئێمە وەک دەستەی کارگێریی یانەکە ئەو ئەنجامانە ناخەینە سەر ئەستۆی راهێنەر، دوای کۆبوونەوەش لەگەڵ وەلی کەریم، پشتگیریمان کرد و ئەویش بڕیاری مانەوەی دا”.
یانه‌ی نه‌ورۆز رۆژی چوارشەممەش 10.5 له گەڕی 28، لە شاری بەغدا دەبێتە میوانی یانەی کارەبا، كه ئه‌ركێكی قورسه بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز، بۆیه تیپه‌كه ده‌ستی به مه‌شقه‌كانی كردووه‌ته‌وه و خۆی ئاماده ده‌كات.
یانەی نەورۆز لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق، دوای ئەنجامدانی 27 یاری، خاوەنی 34 خاڵە و پلەی 13ی ریزبەندییه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا