رەوشی کەشوهەوا بزانە

ئەمڕۆ ئەگەری تاوەباران هەیە

964+
كوردستان ئەحمەد

بەشی پێشبینيی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری هەیە تاوەباران و بروسكەش هەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ دووشەممە
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ  ئەگەری تاوەباران و بروسکەی لابەلای کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم.

پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرایى با / مامناوەند دەبێت (15 – 30) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی سێشەممە

کەش/ لە ئەنجامی نزمەپەستانێکی باشووری عێراق بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی، ئاسمانی هەرێم هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کورتخایەن هەیە زیاتر لە ناوچە شاخاویەکاندا، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە لە ناوچە کانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک .

لە ناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/ک
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا بۆ باکوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى