یانەی باسکەی زاخۆ هاندەرانی یانەکەیان لەگەڵ خۆیان دەبن بۆ بەغدا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بۆ ئەوەی هانی تیپەکەیان بدەن یانەی زاخۆ 200 هاندەر دەباتە بەغدا.

تیپی باسکەی یانەی زاخۆ لە خولی باسکەی نایابی عێراق گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە هۆڵی شەعب، یاری حەوتەمی بەرامبەر یانەی نەوت ئەنجامبدات.

براوەی یاریەکە دەچێتە یاری کۆتایی خولی باسکەی نایابی عێراق.

بۆ هاندان و پشتگیریکردن لە تیپەکەیان، یانەی زاخۆ بڕیاریداوە 200 هاندەر لەگەڵ خۆیدا بباتە بەغدا.

عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە وەکالەت بە 964 وت، لەبەر گرنگی یاریەکە ئەو بڕیاریرەیان داوە.

دەشڵێت: بەشێک لە خەرجییەکانی هاندەران یانەی زاخۆ دابین دەکات.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق