پیاڵەیەک چا لەسەر ناوچەوانی دادەنێت و مەلەوانی دەکات
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئارام جەلال نزیکەی حەوت ساڵە مەلەوانی دەکات، بەردەوام ئارەزوی کاری جیاواز دەکات، دانانی پیاڵەیەک چا لەسەر ناوچەوانی لە کاتی مەلەکردندا کارێکی ئەستەم بووە.
بۆ دانانی پیاڵەیەک چا لەسەر ناوچەوانی ڕاھێنانی زۆر ویستووە.
مەلەوانەکە سەری جێگیر دەکات و تەنیا لەشی دەجوڵێت.
چەندین جار پیاڵە چای رشتووە لە کاتی راھێنان کردندا.
ئارام حەوت ساڵە مەلەوانی دەکات و حەزی لە کاری جیاوازە و ئێستاش راهێنەری مەلەوانییە لە یەکێک لە مەلەوانگەکاندا.