تاقە کچە پاسکیلسوارەکەی هەڵەبجە وازناهێنێت
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
ڤیدیۆ
هەر بەوەوە ناوەستێ کە چوار ساڵی زانکۆی بە پاسکیکلسواری تەواوکردووە، بەڵکوو شۆخ رزگاری تەمەن ٢٥ ساڵ دەڵێت، تا مردن وازی لێ ناهێنێت و داواش لە کچان و ژنانی شارەکەی دەکات پاسکیلسواری بکەن.
شۆخ بۆ 964+ی گێڕایەوە، کاتێک دەستی بە پاسکیلسواریی کردووە، تووشی توانج بووەتەوە، بەوەش نزیکبووەتەوە لە وازهێنان، بەڵام بە پشتگیریی خێزانەکەی بەردەوام دەبێت و دواتر ئەوانەی توانجیان لێداوە پشتگیرییان کردووە.
ئەو داوا لە دانیشتوانی هەڵەبجە دەکات بە تایبەت کچان، دەست بە پاسکیل لێخوڕین بکەن و دەشڵێت، “هەم ژینگەمان پاک دەبێت و هەم تەندروستیمان باش دەبێت.”
پاسکیلسوارە تاقانەکەی هەڵەبجە بەشی وەرزشی زانکۆی هەڵەبجەی تەواوکردووە، بەڵینیداوە هەرگیز واز لە پاسکیلسواری نەهێنێت، “تەنانەت ئەگەر هاوسەرگیریش بکەم واز لە پاسکیلسواری ناهێنم.”