بەهاکەیان 23 ملیار دۆلارە

لە هەرێم مۆڵەت بە 289 پڕۆژەی پیشەسازی دراوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 17 ساڵدا مۆڵەت بە 289 پڕۆژەی پیشەسازی دراوە و بەهاکەیان 23 ملیار دۆلارە.

بە پێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان، لە ماوەی ساڵانی 2006 تا 2023 مۆڵەت بە زیاتر لە 1200 پڕۆژە دراوە و قەبارەی وەبەرهێنان لە 70 ملیار دۆلار نزیک بووەتەوە.

تۆڕی 964 لە بەشی مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە دەزانێت، لەو پڕۆژانە 289 دانەیان پیشەسازین.

هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە تۆڕی 964ی وت، “کابینەی نۆی حکومەت گرنگی زۆری بە پڕۆژە پیشەسازی، کشتوکاڵی و بازرگانییەکان داوە”.

ئاشکراشی کرد، دەستەی وەبەرهێنان 200 پڕۆژەی ئامادە کردووە لەمساڵدا مۆڵەتیان پێبدات و زۆرینەیان لەو سێ سێکتەرەدان و بەهاکەیان 10 ملیار دۆلارە.