لە كەلار

1283 مۆڵەتی نیشتەجێبوون بە هاوڵاتیان دراوە

964+
كوردستان ئەحمەد

لە چوار ساڵدا هەزار و 283 مۆڵەتی نیشتەجێبون و بازرگانی و پیشەسازی لە كەلار دراونەتە هاوڵاتیان.

، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار، لە 2019-2022 لەلایەن شارەوانییەوە هەزار و 283 مۆڵەتی خانووی نیشتەجێبون و باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی، دراونەتە هاووڵاتیان.

– لە ساڵی 2019دا، 325 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و 18 مۆڵەتی بارزگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، لە هەر سێ سێكتەردا 345 مۆڵەتن.

– لە ساڵی 2020دا، 252 مۆڵەتی نیشتەجێبون و 16 مۆڵەتی بازرگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، كۆی مۆڵەتەكان لەو ساڵەدا 270 مۆڵەتن.

– لە ساڵی 2021دا، 343 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و 34 مۆڵەتی بازرگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، كە سەرجەمیان لەو ساڵەدا دەكاتە 379 مۆڵەت.

– لە ساڵی 2022دا، 260 مۆڵەتی نیشتەجێبوون و 27 مۆڵەتی بارزگانی و 2 مۆڵەتی پیشەسازی، كۆی مۆڵەتەكانیش لەو ساڵەدا، بریتین لە 289 مۆڵەت.

– سەرجەمی ژمارەی مۆڵەتەكانی سێكتەری خانووی نیشتەجێبون بریتین لە 1180 مۆڵەت و لە بواری بازرگانیش 95 مۆڵەت و لە سێكتەری پیشەسازی 8 مۆڵەت.

– بە گشتی لە ماوەی هەر چوار ساڵی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا لە هەر سێ سێكتەری خانوو، بارزگانی و پیشەسازیدا لەلایەن شارەوانییەوە هەزار و 283 مۆڵەت دراونەتە هاووڵاتییان.

هەموو ئەم زانیاریانە لە فەرمانگەی میدیا وزانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراون.