"كاتییە"
تونێلی دەربەندیخان داخرا
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
بەهۆی رژانی رۆنی رەشەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو تونێلی دەربەندیخان داخرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەكات رێگەی سەرشاخ، كە بە بەرانان ناسراوە بەكار بهێنن.
هاتوچۆی دەربەندیخان چەند وێنەیەكی داناوە، رۆنی رەش لە ناو شەقامەكە رژاوە، سەراپای تونێلەكە بووە بە رۆنی رەش، لە وێنەكانەوە دیارە كەڵكی نییە هاتوچۆی تێدابكرێت.
تونێلی دەربەندیخان لە ماوەی رابردوودا سێ جار نۆژەنكراوەتەوە و بە هۆی هاتوچۆی بارهەڵگرەكان و روودانی رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگەكە، چەندین جار رێگەكە بە رووی شۆفێراندا داخراوە.