ژینگەپارێزانی خانەقین: ئاهەنگمان بۆ مەگێڕن موچەکانمان پێبدەن
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
لەساڵ ڕۆژی جەژنی کرێکاراندا ژینگەپارێزانی شارەوانی خانەقین بە دەست کەمی مووچە و دوا کەوتنییەوە دەناڵێنن
ئەحمەد یوسف یەکێکە لە ژینگەپارێزانی شارەوانی خانەقین لە پەڕەی خۆی لەفەیسبوک نووسیویەتی “ پێش ئاهەنگگێڕان ، شایستە داراییەکانمان بۆ خەرج بکەن “
سۆران عەلی سەرۆکی شارەوانی خانەقین سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە 964ی ڕایگەیاند: شارەوانی خانەقین سەر بە حکومەتی هەرێم خاوەنی 70 ژینگەپارێزە
و رۆژانە ئەرکەکانیان پاککردنەوەی گەڕەکە جیاوازەکانی شارە.
وتیشی، بەڵێ دواکەوتن هەیە لە موچەکانیان و ئەوان دوو مانگ موچەیان لای کۆمپانیاکەیە کە گرێبەستی پاککردنەوەی لەگەڵ حکومەتدا واژۆ کردووە، هەروەها مانگانە پێنج بپ شەش رۆژ موچەیان دوا دەکەوێت ومانگی ئازار 80% موچەیان وەرگرتووە.
هەرچەندە ئەم ژینگەپارێزانە بڕی موچەکەیان 300 هەزار دینارە، بەڵام بە درێژایی ساڵ تووشی ئەم گرفتانە دەبن چی لە دواکەوتن یان بڕینی موچە.