لە کۆمەڵگەی چڕە چەند هاوڵاتییەک فنجانی کارەبا دەشکێنن
964+
فەهمی نەبی
چەند هاوڵاتییەک لە ناحیەی چڕەی پارێزگای دهۆک بەرد لە فنجانی کارەبا دەگرن و دەیشکێنن.
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ هەینی ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە، رایدەگەیەنێت ئەو کەسانە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
هاوکات ئەوەش هاتووە، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا چاکیانکردوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، کۆمەڵگەی چڕە، لە سێ هەزار خێزان پێکدێت و ژمارەی دانیشتوانەکەی 15 هەزار کەسە.