دەروازەی عەربەت - وێنە: 964
كرێی هاتوچۆی عەربەت بۆ سلێمانی گران بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لەگەڵ گرانبوونی نرخی بەنزین تاکسی و پاسی ھێڵی عەربەت بۆ سلێمانی، نرخی گەڕانەوەیان بۆ عەربەت کرد بە دوو ھەزار دینار، لەکاتێکدا پێشتر چوون و ھاتنەوە بە یەک ھەزار و 500 دینار بوو.
لە داواکارینامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە، ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناحیەی عەربەت داوایەکیان ئاڕاستەی دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەکە کردووە.
لە داواکەیاندا هاتووە، “ماوەیەکی زۆرە خەڵکی شارۆچکەی عەربەت، بەدەست کێشەی تاکسی و پاسەکانی ھێڵی عەربەت – سلێمانی گرفتار بوون، کە نرخی نەفەری تاکسی و پاسەکان لە چوونی عەربەت بۆ سلێمانی نرخێکە و گەڕانەوەش لە سلێمانیەوە نرخێکی ترە”.
لەوبارەیەوە، دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە تۆڕی 964ی وت، “لەگەڵ کرانەوەی دەوام، لەگەڵ گواستنەوەی سلێمانی و بەرپرسی ھێڵەکە کۆدەبینەوە و بە میکانیزمێک چارەسەری ئەو زیادەیە لە نرخ دەکەین”.
شارۆچکەی عەربەت بە دووری 19 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی سلێمانی و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە قایمقامیەتی قەزای سلێمانیە.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد