چاپخانەکەی کاکەی فەلاح ماوەی 45 ساڵە کراوەیە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
چاپخانەکەی کاکەی فەلاح لە شاری سلێمانی 45 ساڵە کراوەیە و کوڕێکی بەڕێوەی دەبات، کوڕەکەی دەڵێت نایانەوێت ئەو چاپخانەیە نەمێنێت و هەر بەردەوامی پێدەدەن.
ساڵی 1972 تا ساڵی 1975 کاکەی فەلاحی نووسەر چاپخانەیەک لە شەقامی ئۆرزدی دەکاتەوە، بەڵام دادەخرێت و ساڵی 1978 ئەو چاپخانەیەی ئێستا لە شەقامی پیرەمێرد دەکاتەوە و تا ئێستاش کراوەیە.
شەماڵ کاکەی فەلاح، کە ئێستا چاپخانەکە بەڕێوە دەبات بە 964ی راگەیاند، لە دوای مردنی باوکمەوە لە ساڵی 1990 لە چاپخانەکە ئیش دەکەم.
شەماڵ وتیشی، “هۆکاری دروستکردنی ئەو چاپخانەیە ئەوە بووە، کاکەی فەلاح رۆژنامەی ژینی دەرکردووە و هەرجارە و ئەبوایە بیبات بۆ چاپخانەیەک و هەندێک جاریش بۆ بەغدا، ئەوە وای لە کاکەی فەلاح کرد بیر لە دروستکردنی چاپخانەیەک بکاتەوە و رۆژنامەکانی تێدا چاپبکات”.
محەممەد کوڕی محەممەد ئەمین کوڕی قادر ناسراو بە کاکەی فەلاح ساڵی 1928 لە چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە، شاعیر و رۆژنامەنوسێکی لێھاتووی کورد بوو، ساڵی 1990 لە تەمەنی 62 ساڵیدا لە شاری سلێمان گیانی لەدەستدا.
شەماڵ باس لەوە دەکات، کە باوکی هەر لەگەڵ کردنەوەی چاپخانەکە تا ئەو کاتەی مرد هەر لە چاپخانەکە کاری کردووە و ئەو کاتە لە رێگەی ئامێرێکی تایبەتەوە ئیشەکە کراوە و پێی وتراوە پیت چنین.
دەشڵێت، دوای مردنی باوکمان حەزمان کردووە چاپخانەکە هەر بمێنێتەوە و هەوڵیشمداوە دوکانەکە هەر وەک خۆی بمێنێتەوە و گۆڕانکاریەکی ئەوتۆم تێدا نەکردووە
پێداچوونەوە: توانا نەقی