ئەو شەقامەی کە ساڵانێکی زۆرە نە کتێب و نە رۆشنبیری لێنەبڕاوە

964+

راژان باجەلان

مەڵبەندی کۆبوونەوەی رۆشنبیران و هونەرمەندان و ئەدیبانی بەغدا و تەواوی عێراقە، ساڵانێکە لەم شوێنەی بەغدادا لە سەرجادە و دوکانەکانی جۆرەها کتێب دەفرۆشرێت بە ناونیشان و ناوەڕۆکە جیاوازەکانییەوە

شەقامی موتەنەبی بەردەوام قەرەباڵخییەکی زۆری تێدایە وبەتایبەت لە رۆژانی هەینی هاوڵاتی و گاشتیارێکی زۆر سەردانی شەقامەکە دەکەن بۆ بینینی کەشە جیاوازەکەی.

شەقامی موتەنەبی دەکەوێتە تەنیش رووباری دیجلەوە هەر ئەوەش وایکردووە کە شوێنەکە زیاتر سەرجڕاکێشتر دەربکەوێت.