ئامێدی.. دوو بەڕێوەبەری ناحیە گۆڕدران

964+

عەمار عەزیز – دهۆک

هەردوو بەڕێوەبەری نوێی ناحیەکانی چەمانکێ و دێرەلوک گۆڕدران کە سەر بە قەزای ئامێدین.

ئەمرۆ جوارشەممە 26.4.2023، لە سنووری قەزای ئامێدی هەر یەکە لە بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک و ناحیەی چەمانکێ گوڕدران و ئەلەند ئیسماعیل حەمید وەک بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ و رێبەر سادق وەک بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک دەستبەکار بوون.

ئەلەند حازم کە بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێ بوو، کرا بە بەڕێوەبەری ناحیەی سەرسەنگ لە جێگەی رێبەر سادق، هەروەها زەرەدشت شامۆ شێخ وەک بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ دەستبەکار بوون.

ئەو گۆڕانکارییە لە 9.1.2023، لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە کۆی دەنگ پەسند کرا بوون.

رزگار سدقی، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ئەمە گوڕانکارییەکی ئیدارییە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی کراوە، لەبەر ئەوە نەبووە کە ئەوان لە گەندەڵی گڵا بن.

دەشڵێت: لە سنووری قەزای بەردەرەش و ئاکرێ و سێمێلیش بەهەمان شێوە گوڕانکاری لە بەرێوەبەرانی ناحیە کراون.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق