شەش تۆڕیان پێبووە
لە خدران دوو ماسیگر دەستگیر کران
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
بنکەی پۆلیسی خدران دوو راوچیان لە کاتی رەواماسیدا دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر چەند کەلوپەلێکیشدا گرتووە.
راوچییەکان لەناو دەریاچەی دوکان لە سنووری گوندەکانی کەلکان و ئالیقە دەستگیر کراون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26.4.2023 ئاشکرای کردووە، شەش تۆڕی راوی ماسی و یەک شەداو دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە بەرواری 5.3.2023 وەرزی قەدەغەکردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا و تا 15.6.2023 بەردەوام دەبێت، بەڵام رۆژانە راوچی و کەرەستەی راوەماسی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستگیر دەکرێن.