بەهۆی رووخانی دیوار منداڵێك گیانی لەدەستدا
964+
شۆڕش هەركی – هەولێر
لە گوندی كانیەلنج سنووری قەزای مێرگەسۆر منداڵێك بەهۆی رووخانی دێوارێكەوە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە.
زێرەڤان ئەحمەد دانیشتوی گوندی کانیەلنج، بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە دوای نانخواردنی ئێوارە بوو، دوای رووخانی دیوارەکە دەستبەجێ منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
بەقسەی ئەو شایەتحاڵە، دیواری ماڵەکە بە بەردی گەورە دروستکراوە.