هه‌شت هاوڵاتى له‌ ته‌قته‌ق بریندار بوون

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناحیەی تەقتەقى سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌ و لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا، هه‌شت هاوڵاتى به‌ هۆكارى جیاجیا بریندار بوون و ته‌واوى ئه‌و بریندارانه‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى ته‌قته‌ق چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌.

به‌ پێی ئامارێكى به‌شی راگەیاندنی تەندروستی کۆیە، كه‌ بۆ هه‌رسێ رۆژى جه‌ژن له‌ ته‌قته‌ق بڵاویكردووەته‌وه‌ سێ هاوڵاتى به‌ هۆى رووداوى هاتووچۆوه‌ بریندار بوونه‌ و هاوڵاتیه‌كیش به‌ فیشه‌ك و چوار هاوڵاتی دیكه‌ش به‌هۆى هه‌ڵدێران و به‌ربوونه‌وه‌یان له‌ به‌رزاییه‌كان برینداربوونه‌.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ر هه‌شت هاوڵاتییه‌ برینداره‌كه‌ له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى ته‌قته‌قه‌وه‌ چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه‌ و به‌ ته‌ندروستییه‌كى باشه‌وه‌ گه‌ڕێندراوه‌نه‌ته‌ ماڵه‌وه‌.