لە گەرمیان تانکی بارهەڵگرێک تەقیوەتەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە

964+
میلاد جەلال

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار تانکی بارهەڵگرێک تەقیوەتەوە کاتێک ویستراوە لەحیم بکرێت، کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و سیانی دیکەش بریندارن.

بەپێی زانیارییەکان، بە هەمان هۆکار چەند دوکانێک لەو دەوروبەرە گڕیان گرتووە.

بە قسەی ئیبراهیم محەمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کەلار بۆ 964، رووداوەکە لەوکاتەدا روویداوە کە تانکی بارهەڵگرەکە لەحیم کراوە، تەقیوەتەوە و ئەو کەسەی خەریکی لەحیمکردن بووە گیانی لەدەستداوە.

ئەو دەڵێت، شۆفێری بارهەڵگرەکە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

میلاد جەلال پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە وتی، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.