یاریزانێكی دهۆك گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی توركیا واژوو ده‌كات

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

پیرس عەلی حوسێن، یاریزانێكى تۆپی سه‌رمێزه‌ له‌ دهۆك، ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی وڵاتى توركیا گرێبه‌ستێكی واژوو كردووه‌ و ئێستاش یاریزانى یانه‌ى سناعه‌یه‌ له‌ به‌غدا.

پیرس، به‌ 964ـى وت “گرێبەستێكم له‌گەڵ یانەیه‌كى تورکی به‌ناوى “ئالتای Altay بۆ ماوەی شه‌ش مانگ واژوو كردووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌شدارى له‌ قاره‌مانیه‌تێكی وڵاتى توركیا ده‌كه‌م كه‌ بۆ تۆپی سه‌رمێز رێكده‌خرێت”.

پێشتر ئەو ماوه‌ى نزیکەی 10 ساڵ یاریزانى یانه‌ى دهۆك بووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش، دواتر له‌ ساڵى 2019 وه‌ك یاریزانێكی عێراق چووەته‌ ئوردن، ساڵى 2022 ش چووه‌ته‌ یانه‌ى “نەفتی شیمال” و هه‌رئه‌وكاتیش گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئێرانى به‌ناوى ئیسفه‌هان واژوو كردووه‌.

پیرس له‌ دایکبووی ساڵى 2002ـه‌ له‌ دهۆك و له‌ ساڵى 2008 ده‌ستى به‌ یاریى تۆپی سه‌رمێز كردووه‌، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ ساڵى 2014 له‌ یانه‌ى دهۆك وه‌رگیراوه ‌و دواتر چووه‌ته‌ یانه‌كانى عێراق.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن