گەنجێک لە بەنداوی خاسە خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی خاسە چای له نزیك گوندی چیمهنی سهر به كهركوك خنکا و تەرمەکەشی دۆزرایهوه.
کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ گەنج بە مەبەستی مەلەکردن رۆیشتوون بۆ بەنداوی خاسە چای، بهڵام بە هۆی نەشارەزاییان و زیادبوونی ئاوی بەنداوەکە و قوڕ و لیتەوە، یەکێک لەو گەنجانە ژێر ئاو کەوتووە خنکاوه، کەمێک لەمەوبەریش تیمەکانی پۆلیسی رووبارەوانی پردێ، تەرمەکەیان دەرهێنا و رەوانەی نەخۆشخانەی “ئازادی”ـیان کرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی ئازادی، زانیارییەکانی بۆ تۆڕی 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، ئەو گەنجەی خنکاوە ناوی “ی.س. ی” و تەمەنی 20 ساڵە و لە نەتەوەی تورکمانە .
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا