“لە بری ئەوەی دەست پانبکەمەوە کار دەکەم”

964+

ژیوار خدر – رانیە

حەسەن عەبدوڵا هاوڵاتیەکی بە تەمەنی شاری قەڵادزێیە و لە یەکێک لە باخەکانی ناو بازاڕی شاری قەڵادزێ، کۆمەڵێک جلوبەرگی دەستی دوو و کەلوپەلی باخداری و گۆچان دەفرۆشێت.

ئەو دەڵێت، “موچەم نیە پێم باشترە بێم لێرە ئەو شتانە بفرۆشم وەک لەوەی دەست لەبەر خەڵک پان بکەمەوە و داوای پارەیان لێ بکەم”.

بەپێی وتەکانی مام حەسەن کارەکەی لە وەرزی بەهاردا فرۆشی زیاترە و دەڵێت: ئەو جلوبەرگانە بەکارهاتوون و لە خەڵک دەیانکڕمەوە و لێرە دەیانفرۆشم یان ئەوان خۆیان جلوبەرگەکانم دەدەنێ بۆیان بفرۆشم.

ئەوەی چیرۆکەکەی مام حەسەنی جیاواز کردووە ئەوەیە، نە دوکانێکی هەیە و نە بنمیچێک بۆ ئەوەی کەلوپەلەکانی تێدا دا بنێت، جلوبەرگەکانی بە تەنافێکەوە هەڵواسیوە و کەلوپەلەکانیشی بە بەردەم دەرگای باخەکەدا ریز کردووە و خۆشی زۆرکات لەباخەکەدا پاڵدەکەوێت و دەخەوێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی