كچانی كوردستان سه‌ركردایه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ده‌كه‌ن

964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی

کچانى تیپى گۆرەپان و مەیدانى شارى سلێمانی، کە پێک هاتوون لە پاڵەوانانى هەردوو یانەى پێشمەرگەى سلێمانى و سیروانى نوێ، ئێستا بە تێکەڵاوی سەرگەرمى مەشق و راهێنانن بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ هەردوو پاڵەوانیه‌تىی عێراق و رۆژئاواى ئاسیا.

بڕیارە لە رۆژانى 26 تا 29 ئەم مانگە و لە وڵاتى قەتەڕ، پاڵەوانیه‌تیى رۆژئاواى ئاسیا بۆ ئاستى هەڵبژاردەکان بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردەى عێراقیش یەکێکە لە هەڵبژاردە بەشداربووەکان و لە کۆى 10 کچە یاریزان، 5 پاڵەوانیان کوردن.