گەڕەکێک لەباوەشی سلێمانیدا بێ خزمەتگوزاریە
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
دانیشتووانى بەشێک لە گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی نەبوونی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن و کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا بۆ گەڕەکەکەیان نەکراوە، حكومهتیش دهڵێت “خهریكین، ئهگهر پارهمان ههبوو بۆیان تهواودهكهین”.
میدیا حسێن، دانیشتویەکی گەڕەکی 29ی ئاوبارەیە بە 964ی وت “ئەم گەڕەکەی ئێمە تاپۆیە و 20 بۆ 25 ماڵین، لە ماستەرپلانی شارەوانیدایە و ماوەی 10 ساڵه لێرە دەژین و پەراوێز و ونکراوین خۆمان کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆمان بە عهشوایی بە پارەی خۆمان لە سەرجادە رەیسیەکەوە راکێشاوە”.
ئاماژه بهوهشدهكات، چەندینجار شارەوانی و پارێزگای سلێمانییان ئاگادار کردۆتەوە نەهاتون بەدەنگیانەوە، وتیشی “نزیکەی مانگێکە هاتوون ئاوەڕۆمان بۆدانێن 10 رۆژە بەنیوەچڵی جێیانهێشتووە نایەنەوە بەلایدا”.
تایبەت بەو پرسە زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ 964 رایگهیاند، بەشی29 کانی سەر بە گەڕەکی ئاوبارە لە مانگی دووی ئەمساڵەوە دراوە بە مقاول و کاری تێدادەکرێت بەمەبەستی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵ و هاوبەشی ماڵەکان.
وتیشی “ئێمە تەندەرمان بۆ زۆرێک لەو گەڕەکانی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵیان نیە ئامادەیە، بەڵام بەڵێندەر نایەتە پێشەوە لەترسی نەدانی پارەکانیان”.
ئامانج جەلال، روونیكردهوه، دەبێت ئەو گەڕەکە خزمەتگوزاریەکانیان بە پلانی کۆپیمێنتری بێت ئاوەڕۆ دواتر ئاو دواتریش شەقام و شۆستەکان، “ئەگەر ئاوەڕۆیان تەواوبوو ئێمەش پارەمان هەبوو بۆیان جێبەجێدەکەین پارەشمان نەبوو دەخرێتە بەرنامەی بەڕێوهبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە کەی بودجە هەبوو بۆیان دەکەین”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن