ژمارەیان زیاترە لە 35.500 مامۆستا

سبەی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

964+

فەرمان سادق

سبەی پێنجشەممە موچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەبەش دەکرێت، نوێنەری وانەبێژانیش دەڵێت: ئەوانەی چەکیان ئامادەیە موچەیان پێدەدرێت.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە 20.4.2023، موچەی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، سبەی پێنجشەممە شایستەی دارایی مانگی ئاداری ئەمساڵی وانەبێژانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی پەروەردەی هەرێم دابەش دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرتاسەری کوردستان زیاترە لە 35.500 مامۆستای وانەبێژ.

964 دەزانێت، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە موچەکانیان 400 هەزار و ئەوانەشی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە موچەکانیان 350 هەزار دینارە.
بە قسەی مامۆستای عەلی بێت، پەروەردەکانی قەزای ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولیر، سۆران، بەردەڕەش، ئاکرێ، سێمێل، شێخان، خەبات، شەقڵاوە، چۆمان، رواندز، زاخۆ، جەکی بانکیان ئامادەیە و تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵەش لە گفتوگۆدان بۆ ئامادەکردنی چەکی بانکی مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان.