"دە كچ بەشداربوون"

پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز لە دهۆك كرا

964+
هێڤی دێوالی- دهۆك
بە بەشداری 30 یاریزان پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز لە دهۆك بەهاوكاری یانەی دهۆك رێكخرا.

یاریزانەكان لە دهۆكەوە بەشداریان كردووە 10یان كچن و ئەوانی دیكە كوڕن.

یاریزان نیبار ئەحمەد بە چوار گێم لە یارزان پیرس عەلی بردەوە، یاریزان سارا بەشار بە سێ گێم توانی سەركەوتن بەسەر دلڤین ئەمین بەدەستبهێنێت.

بەشێك لە یارییەكە بە دوو كەسی دەكرا هەریەكە لە یاریزانان پیرس عەلی و بەشار رەمەزان توانیان بە تۆماركردنی سێ گێم بەرامبەر یەك گێم لە یوسف بەشار و نیبار ئەحمەد ببەنەوە.

هەموو ساڵێك لە مانگی رەمەزاندا پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێز دەكرێت و براوەكان خەڵات دەكرێن.
یاریزانە براوەكان كاسی سەركەوتنیان بەدەستهێنا و بڕێك پارەشیان وەرگرت.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد