"ئاستی یاریزانەكان پێشدەخات"
جومناستیکی سلێمانی خۆی بۆ پاڵەوانیەتیی عێراق ئامادە دەکات
964+
یادگار محهمهد – سلێمانی
تیپی جومناستیکی کوران و کچانی شاری سلێمانی ئامادەکارییەکانیان چرکردووهتەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیهتیی عێراق.
فێرگەی جومناستیکی سلێمانی کە لە ساڵی (2019) دامەزراوە، به وتهی شارهزایانی یارییهكه، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێگەیاندنی کوڕان و کچان بۆ فێرکردن و پێشخستنی ئاست و توانایان و ئێستاش بەشێک لە یاریزانانی ئەم فێرگەیە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق خاوەنی ئەنجامی شایستەن و ریزی هەڵبژاردەی عێراق پێکدەهێنن .
هێرش عوسمان راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی 964 وتی، “پێشتر بۆ پێگەیاندنی یاریزانێکی یاریی جومناستیک رووبەڕووی ئاستەنگیی زۆر دەبووینەوە، بەڵام ئێستا ئەم فێرگەیە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ پێگەیاندن و پێشخستنی کوڕان و کچانی ئارەزوومەندی یارییەكه” .
راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئێستا یاریزانەکانی شاری سلێمانی بەهۆی ئاستی بەرزییانەوە ریزی هەڵبژاردەی تەمەنە جیاوازەکانی عێراق پێکدەهێنن و ئێستاش ئامادەکارییەکان چڕکراونەتەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیهتیی عێراق .
بڕیارە پاڵەوانیهتیی جومناستیکی یانەکانی عێراق لە رۆژی 20. 5. 2023 لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت .
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا