له‌ ئوردن بەڕێوەدەچێت

هەڵبژاردەی عێراق به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر بەشداریکردنی هەڵبژاردەی یه‌كه‌می عێراق لە پاڵەوانیه‌تییه‌كی دۆستانه‌ له‌ ئوردن.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ رۆژانی له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو له‌ ئوردن بەڕێوەدەچێت.

بڕیاره‌ چوار هه‌ڵبژارده‌ بەشداریی پاڵەوانیه‌تییەکە بکەن، ئوردن و عێراق و دوو هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌، كه‌ هێشتا ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ وه‌ك ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژارده‌كانه‌ بۆ پێشبڕكێیه‌كانی داهاتوو، له‌وانه‌ جامی ئاسیا.