لەسەر ئاستی عێراق

گەورەترین زۆنی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل کرایەوە

+964

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە فامیلی مۆڵی سلێمانی زۆنێک تایبەت بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی کرایەوە و تێیدا 26 ئۆتۆمبێل بوونی هەیە.

یەکەمین زۆنی داخراوی ئۆتۆمبێلی کارەباییە لەسەر ئاستی عێراق لەسەر ڕووبەری 10 هەزار مەتر کراوەتەوە.

تێیدا هاوڵاتیان لە سەرجەم تەمەنە جیاوازەکان ئۆتۆمبێلەکان لێبخوڕن، سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان تایبەتن بەو زۆنە و دۆستی ژینگەن.

محەمەد بەکر سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە تۆڕی 964 ی ڕاگەیاند، پڕۆژەی سوپەر فاست یەکەمین پڕۆژەی داخراوی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی کارەباییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا