"بە رۆژ كاتیان نییە"
هاوڵاتیان شەوان سەردانی پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل دەكەن
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
شەوانی رەمەزان پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر كراوەن و هاوڵاتیەكی زۆر سەردانی دەكەن.
خاوەن پێشەنگاكان قسە بۆ شیراز عەبدوڵا پەیامنێری 964 دەكەن و دەڵێن، هاوڵاتیان بەشەوان سەردانی پێشەنگاكان دەكەن، لەبەر ئەوەی بەرۆژ سەرقاڵی كارن وبەهۆی بەڕۆژوگرتنەوە ناتوانن سەدانی پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل بكەن، ئەو دەشڵێت لەگەڵ نزیك بوونەوە لە جەژن، سەردانیگەرانی پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل زاتردەبێت.