بە خەڵوزی نێرگەلە هەرێزی باخچەیەک سوتێنراوە

964+
میلاد جەلال-کەلار

هەرێزی باخچەیەک لە گەڕەکی سەرکەوتنی کەلار، لە چەند شوێنێکەوە سوتێنراوە، بەڕیوەبەری باخچەکەش دەڵێت بەهۆی خەڵوزی نێرگەلەوە بووە.

باخچەکە دەکەوێتە گەڕەکی سەرکەوتن لە قەزای کەلار، بەرامبەر مزگەوتی شافیعی.

ئارام نەجمەدین، بەڕێوەبەری بەشی باخچەکان لە شارەوانی کەلار بە 964 وت “شەوان ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان لەو باخچەیە دادەنیشن و نێرگەلە دەکێشن، ئەمەش بووەتە ھۆی سوتانی بەشێکی ھەرێزی باخچەکە بەھۆی خەڵوزی نێرگەلەوە”.

بەڕیوەبەری باخچەکانی کەلار، باسی لەوەشکرد، تاکو ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر ئەو بابەتە لەلایەن لیژنە ئەمنیەکانەوە دەستگیر نەکراوە، ھەوڵدەدەن لەمەوبەدوا شەوان چاودێری زیاتری باخچەکان بکەن.

لە کەلار نزیکەی 65 باخچە ھەیە، ھاوڵاتیان و گەنجان بەمەبەستی وەرگرتنی پشوو و بەسەربردنی کاتەکانیان رووی تێدەکەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی