بازارێکی خێرخوازی لە ناو نەخۆشخانە کرایەوە

+964
کاروان ساڵحی ، کەرکوک

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە بازارێکی خێرخوازی لە کەرکوک کراوەتەوە، داهاتەکەشی بۆ دابینکردنی جلوبەرگی  منداڵانی بێ سەرپەرشت خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە  17.4.2023 دەستەی کارگێریی نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە نیو کلینکی .راوێژکاریی نەخۆشخانەی منداڵانی کەرکوک، بازارێکی خێرخۆازییان بۆ ماوەی یەک رۆژ کردەوە، داهاتەکەشی دەدرێتە جلوبەرگ بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت

دینا نائل سەرپەرشتیاری بازاڕەکە بە تۆڕی 964ی وت، “بە باشمان زانی لەم کاتەدا ئەم چالاکییە ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەی منداڵانی بێ سەرپەرشت سوودی لێ ببینن ، بازارەکە 20 بەشی جیاوازی لەخۆ گرتووە و هەربەشە جۆرە شتومەکێک دەفرۆشن، وەک خواردن، کاری دەستی، نەمام و کەل و پەلی دیکە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا