عێراق له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا یاریی ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، رێککەوتنێکیان بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا له‌ ئیسپانیا رێكخستووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فیدراسیۆنه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، له‌ میانه‌ی كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ ئیسپانیا، له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان یارییه‌كه‌ 17ی حوزەیرانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوكات فیدراسیۆنی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات دوو یاریی دیكه‌ له‌گه‌ڵ ئیسپانیا و ئۆرۆگوای هه‌ر له‌ ئیسپانیا بكات.

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له‌ حوزه‌یرانی داهاتوو كه‌مپێكی مه‌شقی له‌ ئیسپانیا رێكده‌خات و خۆی بۆ پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا و پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی داهاتوو ئاماده‌ ده‌كات.