سۆراغ: هیچ منداڵێك له به‌رده‌ڕه‌ش ئاو نه‌یبردووه
964+
زەید کۆچەر- بەردەرەش
لە قەزای بەردەڕەش دەنگۆی ئەوە هەبوو منداڵێک لە ناو بێشكه‌كه‌ی بووه و ئاو بردوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12.4.2023 لە قەزای بەردەڕەش دەنگۆی ئەوە هەبووە مندالێک لەگەڵ لافاوەکەی بەردەڕەش خۆی و بێشکەکەی (لانكه‌كه‌ی) ئاو بردوونی.
تۆڕی 964 سۆراغی ئه‌م هه‌واڵه‌ی كرد و ده‌ركه‌وتووه هیچ حاڵەتێکی ونبوون یان ئاوبردن نه‌بووه و هه‌واڵه‌كه بێ بەڵگەیە و تەنیا قسەیە.
عه‌مید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی بەردەڕەش بە تۆڕی 964ی وت، “ئێمە لە بەیانییەوە لە ناو خەڵکداین، هیچ حاڵەتێکی وامان نەبیستووە و نەزانیوه، تەنیا لە گه‌ڕەکی وەلیداوە چەند خانوویک ئاوی تیکەوت، ئەویش تەنیا لە ناو حەوشەکان بووه و هیج زیانێکی نەبووە”.
وتیشی: “ئێمە وەک پۆلیسی قەزای بەردەڕەش ئەم هەواڵە به دوور لە راستی دادەنێین”.
ئەمڕۆ لە کاتژمێر 11 بەیانی بارانێكی به‌هێز به‌سه‌ر قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شدا داباری و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه، ئاو له چەند گەڕەکێکی قەزاكه كۆبووه‌ته‌وه و ئاو چووه‌ته حه‌وشه‌ی چه‌ند ماڵێكیش.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا