دیمەنێک لە یاریی نێوان هەردوو یانە لە وەرزی رابردوو. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پێکهاتەی هەردوو تیپ ببینە
ئه‌مشه‌و پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ دێته‌وه مه‌یدان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ دێته‌وه مه‌یدان، كاتێك له یاریی چوونی قۆناغی هه‌شتی خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا، له یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی چێڵسیی ئینگلیزی ده‌كات.
ریال مه‌درید له خولی ئیسپانیا تیپێكه و له چامپیۆنزلیگ تیپێكی دیكه‌یه و هه‌مووان لێی ده‌ترسن، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌وه‌یه له یاریگه‌ی خۆیدا باش یاریی ناكات.
وه‌رزی رابردوو له قۆناغی هه‌شتدا ریال مه‌درید له ناو یاریگه‌ی چێڵسی به 3-1 گۆڵ بردییه‌وه و دواتر له یاریگه‌ی خۆیدا به 2-3 گۆڵ دۆڕا، به‌ڵام توانی بگاته پێشكۆتایی و دواتریش نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌م یارییه یه‌كه‌م یارییه بۆ فرانك لامپاردی راهێنه‌ری نوێی چێڵسی، كه دووشه‌ممه ده‌ستبه‌كاربوو، دوای دوورخستنه‌وه‌ی گراهام پۆته‌ر له مه‌شقی یانه‌كه.
بۆ یاریی ئه‌مشه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێكهاته‌ی هه‌ردوو تیپ به‌م شێوه‌یه بێت:
ریال مه‌درید:
گۆڵپارێز:کۆرتوا
به‌رگری: ئالابا، میلیتاو، رۆدیگێر، کارڤاخال
ناوه‌ڕاست: ڤاڵڤێردی، کرۆس، مۆدریچ
هێرشبردن: رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس و بنزیما.
چێڵسی:
گۆڵپارێز: کیپا
به‌رگری: کوکورێیا، کولیبالی، جەیمس، بن چیلوێڵ
ناوه‌ڕاست: کانتێ، ئینزۆ، فۆفانا، هاڤێرتز
هێرشبردن: ستێرلینگ، فیلیکس.