رەئسولعەینەکەی ئاکرێ نەتەقیوە

964+

زەید کۆچەر – ئاکرێ

لە قەزای ئاکرێ چەمێک هەیە کە ئەمڕۆ ئاوەکەی زۆر بەرزبووەوە، دەنگۆ هەبوو تەقیبێت و ماڵەکان ئاو بردبێتی، بەڵام 964 سۆراغی کرد و دەرکەوت دوورە لە راستی.

چەمەکە لەناو خەڵکی ناوچەکە پێی دەوترێت “بەنداوی رەئسولعەین”.

لەوبارەیەوە، زێرەڤان تەمۆ بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە و تەنیا ئاوەکە ئەونە بەهێز بووە کە دەرپەڕیوەتە دەرەوە بەڵام نەتەقیوە.

ئەو بە دیاریکراوی وتی، “بەنداوەکە نەتەقیوە و سەلامەتە، دەرپەڕینی ئاوەکەش زیانێکی ئەوتۆی نەبووە”.

ئەو چەمە بەناو گەڕەکی رەئسولعەینی قەزای ئاکرێ تێپەڕ دەبێت و دەوروبەرەکەی ماڵی زۆری لێیە.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر