پەروەردەی سلێمانی - وێنە: socialmedia
یەکێتی مامۆستایانی جیهان ژمارەیەک قوتابخانەی سلێمانی نۆژەندەکاتەوە
964+
رێژوان مامە قادر- سلێمانی
بڕیارە یەکێتی مامۆستایانی جیهان، بەشێک لە قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی نۆژەن بکاتەوە و پێداویستی پەروەردەییان بۆ دابین بکات.
بڕیارەکە ئەو کاتە هاتووە، سێ مامۆستای کورد کە ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی جیهانن، سەردانی پەروەردەی سلێمانیان کردووە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردن.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بۆ تۆڕی 964 باسی لەوەکرد، ئەو شاندە سێ قوتابخانەیان بە نموونە وەرگرتووە بۆ نۆژەنکردنەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دێنەوە و پێمان دەڵێن دەتوانن چەند قوتابخانەی دیکە نۆژەن بکەنەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردە ئەوەشی وت. جگە لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان، پێداویستیە پەروەردەییەکانیش دابیندەکەن، وەک هۆکارەکانی فێرکردن، کۆمپیوتەر، پرێنتەر، وایت بۆردی زیرەک و چەند پێداویستیەکی دیکە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی